Muhammet Kurşun,Ramal Abdullah Mahmood
21 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2019
تاران – AA
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عەباس عەراقچی رایگه‌یاند كه حكوومه‌تی ئه‌مریكایان له‌وه ئاگاداركردۆته‌وه كه ناڕازین له به‌زاندنی كایه‌ی ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان.
عەراقچی به ته‌له‌ڤيزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێرانی راگه‌یاند كه به‌هۆی به‌زاندنی كایه‌ی ئاسمانی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه تێبینی ناڕه‌زایه‌تیيان داوه‌ته نووسینگه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له باڵیۆزخانه‌ی سویسرا له تاران.
عەراقچی داكۆكی له‌وه كردووه كه ئه‌مریكا كایه‌ی ئاسمانی و وشكانی ئێرانی به‌زاندووه و داوای له ئیداره‌ی واشنتۆن كردووه كه رێز له سنووره‌كان بگرێت و پابه‌ند بێت به رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.