Hawkar Yaseen
30 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2021
هەولێر AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی گەیشتە کۆشکی ئێلیزێ و لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن لە کۆبوونەوەدایە.
بەپێی راگەیەندراوێکی پێشتری نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرکۆماری فەڕەنسا بووە و لە کۆبوونەوەکەدا "هه‌ردوو سه‌رۆك بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى، په‌تاى کۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى دژبە داعش و گرنگيى هاوكارى و هاوبه‌شيى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌كه‌ن".