Quds
قودس - AA
ئەوە راگەیندرا کە لایەنەکانی حکوومەتی ھاوپەیمانیی ئیسرائیل سەرۆکوەزیران، نافتالی بێنێت و وەزیری دەرەوە، یائیر لاپێد لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و چوون بەرەو ھەڵبژاردنی پێشوەخت رێککەوتوون.
بەپێی ھەواڵێکی دامەزراوەی میدیای فەرمیی ئیسرائیل (KAN)، لایەنەکانی ھاوپەیمانییەکە، بێنێت و لاپید لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە ھەفتەی داھاتوو بابەتی ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بخەنە دەنگدانەوە.
ئەگەر پەرلەمان بڕیارەکە پەسەند بکات، ئیسرائیل پێنجەمین ھەڵبژاردنی گشتی لە ماوەی نزیکەی سێ ساڵ و نیودا ئەنجام دەدات.
بەپێی رێککەوتنی لایەنەکانی ھاوپەیمانی، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، یائیر لاپید تاکو کاتی ھەڵبژاردنی پێشوەخت دەبێتە سەرۆکوەزیرانی کاتی.