Mohammed Baqi Hussein
10 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2017
قودس - AA
دوای په‌لاماره‌كانی ته‌نتا و ئەسكهندهریه كه گیان له‌ده‌ستدانی 43 كه‌سیان لێكهوتهوه، ئیسرائیل ده‌روازه سنوورییه‌كانی خۆی لەگەڵ میسر داخست.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراوی ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی ئیسرائیل‌دا هاتووه "به‌هۆی مه‌ترسیی په‌لاماره تیرۆریستییه‌كان بۆسه‌ر خه‌ڵكی ئیسرائیل و گه‌شتیارانه‌وه، بڕیاردرا به داخستنی ده‌روازه‌ی سنووریی تابا له نیوه‌دوورگه‌ی سینا".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، ئه‌و هاووڵاتییه میسرییانه‌ی ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان، ده‌توانن به ده‌روازه‌كه‌دا تێبپه‌ڕن، به‌ڵام رێگه به تێپه‌ڕینی كه‌سانی دیكه نادرێت له ده‌روازه‌كه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته.
هه‌روه‌ها له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌و بانگه‌وازه‌ی پێشتر ئاراسته‌ی هاووڵاتییانی ئیسرائیل كرابوو بۆ به‌جێهێشتنی میسر، دووپاتكراوه‌ته‌وه.
له جه‌ژنی باسكاڵی یه‌هودییه‌كاندا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ خۆرئاوابووندا ده‌ست پێده‌كات و هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت، نیوه‌دوورگه‌ی سینا یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی میسر كه زۆرترین خه‌ڵك سه‌ردانی ده‌كات.