جيهان

ئۆکراینا: "سوپای رووسیا ٢٨ هەزار و ٧٠٠ سەرباز و هەزار و ٢٦٣ تانکی لەدەستداوە"

- سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا: "لە دەستپێکی جەنگەوە تا ئەمڕۆ سوپای رووسیا ٢٨ هەزار و ٧٠٠ سەرباز و هەزار و ٢٦٣ تانکی لەدەستداوە".

Davit Kachkachishvili  | 20.05.2022 - نوێکردنەوە : 21.05.2022
ئۆکراینا: "سوپای رووسیا ٢٨ هەزار و ٧٠٠ سەرباز و هەزار و ٢٦٣ تانکی لەدەستداوە"

کیێڤ - AA

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا کوژرانی ٢٠٠ سەربازی دیکەی سوپای رووسیای لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا رايگەیاند و ئاشکرای کرد لە دەستپێکی جەنگەوە تا ئەمڕۆ سوپای رووسیا ٢٨ هەزار و ٧٠٠ سەرباز و هەزار و ٢٦٣ تانکی لەدەستداوە.

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا نوێترین زانیاری لە بارەی زەرەر و زیانەکانی سوپای رووسیا لە ٢٤ی شوبات-٢٠ی ئایار، بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا تا ئەمڕۆ، ٢٨ هەزار و ٧٠٠ سەربازی رووسیا کوژراون، هەروەها ٢٠٤ فڕۆکەی جەنگیی، ١٦٨ هێلیکۆپتەر، هەزار و ٢٦٣ تانک، سێ هەزار و ٩٠ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، ٥٩٦ تۆپهاوێژ، ٢٠٠ مووشەکهاوێژ و ٩٣ سیستمەی بەرگریی ئاسمانیی رووسیا، تێکشکێندراون.

راشیگەیاندووە کە رووسیا دوو هەزار و ١٦٢ ئۆتۆمبێلی سەربازیی، ٤٦٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ١٣ کەشتی و یەختی خێرایی مامناوەندی لەدەستداوە.

هەر بەپێی هەمان سەرچاوە توانراوە ١٠٣ مووشەکی ئاراستەکراوی سوپای رووسیا لەلایەن یەکەکانی هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکرایناوە تێکبشکێنرێت.

ئەوە لەکاتێدایە وەزارەتی بەرگریی رووسیا پێشتر لە راگەیەندراوێکدا کە لە ٢٥ی ئاداری رابردوو بڵاوی کردبووەوە کوژرانی هەزار و ٣٥١ سەربازی لە ئۆکراینا راگەیاندبوو.

- بەهۆی هێرشەکانی سوپای رووسیاوە تا ئێستا ٢٣١ منداڵ لە ئۆکراینا گیانیان لەدەستداوە.

لەلایەکی دیکەوە بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی داواكاریی گشتیی ئۆكراینا، بەهۆی هێرشەکانی سوپای رووسیاوە لە دەستپێکی جەنگەوە تا ئەمڕۆ ٢٣١ منداڵ گیانیان لەدەستداوە، ٤٢٧ی دیکەش برینداربوون.

لە راگەیەندراوەکە ئاشکرا کراوە کە زۆرترین منداڵ لە ناوچەکانی دۆنێتسک، کیێڤ و خارکیڤ گیانیان لەدەستداوە و ئاماژە بەوەش کراوە کە لە ئەنجامی بۆردومانەکانی سوپای رووسیا هەزار و ٨٣٧ دامەزراوەی پەروەردەیی لە سەرتاسەری وڵات زیانیان بەرکەوتووە و ١٧٢یان بە تەواوی خاپورکران.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın