Yusuf Hatip,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
29 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2018
بڕۆکسل - AA
ناتۆ لە وەڵامی بانگەوازەکەی ئۆکراینادا بۆ رەوانەکردنی کەشتیی جەنگیی بۆ دەریای ئازۆڤ، ئاشکرایکرد کەشتیی جەنگیی پەیمانەکە بە شێوەیەکی رۆتینی لە دەریای رەشدا دەورییە و مانۆڕ ئەنجام دەدەن.
گوتەبێژی ناتۆ، ئوانا لونگێسکو لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆلو ئاماژەی بەوەکرد لەدوای لکاندنی کریمیا بە شێوەیەکی نایاسایی لە ساڵی ٢٠١٤دا لە لایەن رووسیاوە، ناتۆ بوونی خۆی لە دەریای رەش "بەڕێژەیەکی بەرچاو" زیادکردووە و وڵاتانی پەیمانەکە بەردەوامن لەسەر دەورییە و مانۆڕی رۆتینی خۆیان لە دەریاکەدا.
جەختی لەوەشکردەوە کە ساڵی رابردوو کەشتییەکانی ناتۆ، ٨٠ رۆژ و ئەمساڵ ١٢٠ رۆژیان لە دەریای رەشدا بەسەربردووە و گوتی: "بەردەوام دەبین لە چاوخشاندنەوە بە بوونی خۆماندا لە ناوچەکە".
کەشتییە جەنگییەکانی هەریەک لە رووسیا و ئۆکراینا لە دەریای ئازۆڤ بەرەوڕووی یەکتر ببوونەوە و بەبیانووی ئەوەی سنوورە ئاوییەکانی رووسیایان بەزاندووە، کەشتییە جەنگییەکانی رووسیا بەرەنگاری کەشتییە جەنگییەکانی ئۆکراینا ببوونەوە.
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ده‌ریایی ئۆكراینا رایگه‌یاندبوو كه له ده‌ورووبه‌ری گه‌رووی كێرچ له ده‌ریای ئازۆڤ، به‌له‌مه‌كانی ئاسایشی سه‌ربه ده‌زگای ئاسایشی رووسیای فیدراڵ ته‌قه‌یان له كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئۆكراینا كردووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه شه‌ش سه‌ربازی ئۆكراین برینداربوون و كه‌شتییه‌كانیش له لایه‌ن هێزه تایبه‌ته‌كانی رووسیاوه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
له‌ژێر رۆشنایی پێشهاته‌كانی ناوچه‌ی گه‌رووی كێرچ له ده‌ریای ئازۆڤ، 29 وڵاتی ئه‌ندام لە ناتۆ داوایان له رووسیا كردبوو كه‌شتی و ده‌ریاوانه ئۆكرانییه‌كان ئازاد بكات.
سه‌رۆكی ئۆكراینا، پێترۆ پۆرۆشینكۆ دوای ئه‌و پێكدادانه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا روویدا داوای له ناتۆ كردبوو كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ره‌وانه‌ی ده‌ریای ئازۆڤ بكات.