Şerife Çetin,Hemın Othman Mohammed
29 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2018
بڕۆكسل - AA
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی رایگه‌یاند كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا زۆر نیگه‌رانه له هه‌ڵكشانی گرژیی له ناوچه‌ی گه‌رووی كێرچ له ده‌ریای ئازۆڤ.
له راگه‌یه‌ندراوێكیدا سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه، فێدێریکا مۆگێرینی رایگه‌یاند "یه‌كێتیی ئه‌ورووپا زۆر نیگه‌رانی جددی هه‌یه له زیادبوونی گرژی مه‌ترسیداری ناوچه‌ی گه‌رووی كێرچ له ده‌ریای ئازۆڤ".
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له سه‌رده‌مێكدا رووسیا چالاكی به سهربازییكردنی له ناوچه‌كه زیادكردووه "په‌نابردن بۆ توندوتیژی ترسێنه‌ره"، باسی له‌وه‌یش كرد كه به‌كارهێنانی هێز قبووڵ نه‌كراوه.
فێدێریکا مۆگێرینی به‌پێویستی زانی رووسیا به‌بێ به‌ربه‌ست و ئازادانه هاتوچۆ له گه‌رووی كێرچ ده‌سته‌به‌ر بكات، هاوكات بانگهوازیشیی كرد بۆ نه‌رمی نواندان له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی گژییهكاندا.
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش هه‌روه‌ها به‌پێویستی زانی كه رووسیا به‌بێ مه‌رج و به‌په‌له ئه‌و كه‌شتی و سه‌ربازه ئۆكراینییانهی ده‌ستبه‌سه‌ری كردوون ئازاد بكات.
فێدێریکا مۆگێرینی باسی له‌وه كرد كه داگیركردنی نایاسایی كریمیا له لایه‌ن رووسیاوه به‌رده‌وام كێشه‌ی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه رووسیا به بنیاتنانی پردی كێرچ سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌ی خاكی ئۆكراینا پێشێل ده‌كات.
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا له پهیوەندیدایه و له نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كات و یه‌كێتییه‌كه به شێوه‌یه‌كی به‌هێز پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی، سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكراینا ده‌كات.