Abdullah Aşıran,Muhammet Ali Kemal
24 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2018
بونیک - AA
تیمی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوەی هاوبەش ئەوەی دەستنیشانکرد کە فڕۆکەی گەشتی ژمارە MH17ی سەربە هێڵی ئاسمانیی مالیزیا کە لە ساڵی ٢٠١٤دا لە ئۆکراینا خرایە خوارەوە، کەوتنە خوارەوەی لە ئەنجامی بە ئامانج گرتنی لە لایەن مووشەکێکی سوپای رووسیاوە بووە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە لایەن تیمەکەوە سازکرا، ئەوە ئاشکراکرا کە مووشەکەکە سەربە یەکەی لیوای ٥٣ی سوپای رووسیایە کە لە کۆێرسک جێگیرن.
هەروەها ئاماژە بەوەکراوە لێکچوونی ئەو مووشەکەی فڕۆکەکەی پێ خراوەتە خوارەوە لەگەڵ ئەو مووشەکە رووسیەی کە لە جۆری بوکە و بەر لە رووداوەکە بە چوار هەفتە بە کاروانێک لە کۆێرسکەوە رەوانەی ئۆکراینا کراوە، دەستنیشانکراوە.
تیمەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لەگەڵ تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکاندا ئەوە بڵاودەکرێتەوە کە مووشەکەکە لە لایەن کێوە ئاراستەکراوە و بانگەوازی ئەوەش کراوە شایەتحاڵەکانی رووداوەکە زانیارییەکانیان بگەیەننە تیمەکە.
فڕۆکەی گەشتی ژمارە MH17 رۆژی ١٧ی تەمووزی ٢٠١٤ بە ٢٨٣ سەرنشین و ١٥ کەس لە تیمی فڕۆکەوانییەوە، بە ئاراستەی کوالالامپور لە ئەمستەردامەوە فڕیبوو و لە کایەی ئاسمانیی ئۆکراینادا و بەر لە گەیشتنی بە سنووری نێوان ئۆکراینا-رووسیا بە ٤٠ کیلۆمەتر، خرابوویە خوارەوە. لە ئەنجامیشدا هەر ٢٩٨ کەسی ناو فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدابوو.