Betül Yürük,Muhammet Ali Kemal
24 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2018
نەتەوەیەکگرتووەکان - AA
نوێنهری ههمیشهیی ئهمریكا له نهتهوه یهكگرتووهكان، نیكی هالی کە بەمەبەستی پێشکەشکردنی گوتارێک چووبووە زانکۆی هیوستن، بەهۆی هەڵوێستی وڵاتەکەیەوە لەبەرامبەر کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە، بەرەوڕووی پرۆتێستۆکردن بوویەوە.
نیکی هالی کە بە یەکێک لە سەرسەختترین داکۆکیکارەکان لە ئیسرائیل لەنێو ئیدارەی ئەمریکادا دەناسرێت، لەکاتی پێشکەشکردنی گوتارێکدا لە زانکۆی هیوستن، کاردانەوەی زۆری بەرامبەر نیشاندرا.
لەگەڵ دەستکردنی هالی بە گوتارەکەی، خوێندکارێکی لاو کە تیشێرتێکی لەبەردابوو لەسەری نووسرابوو فەڵەستین، هەستایەوە و هاواریکرد "نیکی هالی، دەستت سوورە بە خوێن. بەردەوامیت لەوەی بەشداربیت لە جینۆساید. هاوبەشی تاوانی تیرۆریستان و داگیرکەرانیت".
دواتر لەنێو هۆڵەکەوە بە چەپڵە پشتیوانیی لە خوێندکارەکە کرا و ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران هەستانە سەرپێ و هاواریان کرد "نیکی، نیکی، نابینی کە زنجیرە تاوان ئەنجامدەدرێت؟ نیکی، نیکی ناتوانی ئەوە بیشاریتەوە کە واژووت لەسەر جینۆساید کرد".