ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكاری رۆژ تی ڤی له لایه‌ن دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا
- دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا، داواكاری رۆژ تی ڤی ره‌تكرده‌وه كه دژ به دانمارك پێشكه‌شی كردبوو كه به هۆی پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی مۆڵه‌تی په‌خشی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
Alsace
ستراسبورگ - AA
دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا، بڕیاریدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه رۆژ تی ڤی پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی كردووه و بڕیاری دادگای دانمارك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی په‌خشی ته‌له‌ڤیزیۆنه‌كه له جێگه‌ی خۆیه‌تی و ئه‌و داواكاریه‌شی ره‌تكرده‌وه كه ده‌زگاكه پێشكه‌شی كردبوو.
دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌و داواكاریه كرد كه له لایه‌ن رۆژ تی ڤی-یه‌وه پێشكه‌ش كرابوو.
دوای ئه‌وه‌ی بریاری دادگای دانمارك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی په‌خشی ده‌زگاكه له مانگی ته‌مووزی 2013دا و سه‌پاندنی سزای پاره به‌سه‌ریدا له لایه‌ن دادگای باڵای ئه‌و وڵاته‌وه په‌سه‌ندكرا، رۆژ تی ڤی له ساڵی 2014دا بڕیاره‌كه‌ی گواسته‌وه بۆ دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا، به‌ڵام داواكاریه‌كه‌ی ره‌تكرایه‌وه.
له بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه رۆژ تی ڤی دەیه‌مین مادده‌ی ئازادی راده‌ربڕینی پێشێلكردووه كه له به‌ڵێننامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپادا هه‌یه و هاتووه "ئه‌و كه‌ناڵه ناتوانێت سوودمه‌ند بێت له ئازادی راده‌ربڕین، به پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ تیرۆر، به پشتیوانیكردن له چالاكییه‌كانی ریكخراوی تیرۆریستیی و هاندانی ته‌ماشاكه‌رانی بۆ توندوتیژی به پێچه‌وانه‌ی به‌هاكانی به‌ڵێننامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا په‌خشیكردووه".
هه‌روه‌ها له بڕیاره‌كه‌دا باس له‌وه كراوه له نێوان ساڵانی 2006-2010 كه رۆژ تی ڤی په‌خشیكردووه له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه پشتیوانی دارایی كراوه و په‌خشه‌كانی كه تایبه‌تمه‌ندی پڕوپاگه‌نده بۆ تیرۆر و توندوتیژی له‌خۆده‌گرێت گه‌یشتووه به به‌شێكی بەرفراوان له خه‌ڵكی.
بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكاریه‌كه‌ی رۆژ تی ڤی به كۆی ده‌نگ ده‌ركرا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن