Selen Temizer
13 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2021
بڕۆكسل - AA
دوای ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌و یاسایه‌ی کە چوونه ژووره‌وه‌ی بۆ دادگاكانی به‌لجیكا به سه‌رپۆشه‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرد گۆڕنكاری تێدا كرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ناوه‌ندی ده‌رفه‌تی یه‌كسان كه ناوه‌نده‌كه‌ی له بڕۆكسله له دوای هۆشداری لیژنه‌ی وه‌زیرانی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ورووپا، به‌لجیكا ئه‌و مادده‌یه‌ی گۆڕی.
له ساڵی ٢٠١٨‌دا، خانمێكی باڵاپۆش به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێگه‌ی پێنه‌درا بچێته هۆڵی دادگایه‌كی به‌لجیكاوه، په‌نای برده به‌ر دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا.
دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا، ئیدانه‌ی به‌لجیكای كرد به‌هۆی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ٧٥٩ی یاسای سزاکان و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌وه پێشێلكردنی ئازادی ئایینییه.
به‌ڵام وه‌زاره‌تی دادی به‌لجیكا له‌بری گۆڕینی یاساكه نووسراوی ئاراسته‌ی دادگاکانی وڵاته‌كه‌ی كرد و ئاگاداری كردنه‌وه له بڕیاری دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ناوه‌ندی ده‌رفه‌تی یه‌كساندا باس له‌وه كراوه كه ناوه‌نده‌كه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه په‌نای بردووه‌ته به‌ر لیژنه‌ی وه‌زیرانی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ورووپا كه به‌رپرسه له چاودێریكردنی جێبه‌جێكردن و جێبه‌جێ نه‌كردنی بڕیاره‌كانی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا و كاری كرد بۆ گۆڕینی یاساكه.