Mehmet Nuri Uçar
13 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2021
نابلوس – AA
له ئاكامی ده‌ستڕێژی گولـله‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیلی له شاری نابلوس باكووری كه‌ناری رۆژئاوای داگیركراو، فه‌ڵه‌ستینییه‌ك کوژرا و دووانی دیكه‌یش برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له شایه‌تحاڵه‌كانه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتوون سه‌ربازانی ئیسرائیل سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر گه‌ڕه‌كی رهسولەیین له نابلوس.
به‌رپرس له مانگی سووری فه‌ڵه‌ستین، ئه‌حمه‌د جیبریل به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند له كاتی ههڵكوتانهسهرهكهدا، گولـله له سه‌ری جه‌میل محه‌مه‌د كهییال ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ دراوه و به‌م هۆیه‌وه ناوبراو کوژراوە.
هه‌روه‌ها دوو گه‌نجی دیكه‌ی فه‌ڵه‌ستینیش به‌هۆی به‌ركه‌وتنیان به ئۆتۆمبێلی سه‌ربازانی ئیسرائیلی‌دا برینداربوون و زانیاری نه‌دراوه له‌باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستیی ئه‌و دوو برینداره.
ماڵپه‌ڕه‌كانی فه‌ڵه‌ستین دیمه‌نی کوژرانی جه‌میل محه‌مه‌د كهییال-یان بڵاو كردووه‌ته‌وه.