Çağrı Koşak
13 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ – AA
حكوومه‌تی یه‌مه‌ن، ئێران به "گوشارخستنه سه‌ر" حووسییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات بۆ به‌رده‌وامیدان به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان بۆسه‌ر پارێزگای مه‌ئریب.
وه‌زیری راگه‌یاندنی یه‌مه‌ن، محەمه‌د ئیریانی رایگه‌یاند "حووسییه‌كانی سه‌ربه ئێران له سه‌ره‌تای كوده‌تاكه‌وه تا ئێستا، دووچاری گه‌وره‌ترین زیانبه‌ركه‌وتنی گیانی بوونەتەوە. چه‌كداران و سه‌ركرده‌كانیان نه‌خۆشخانه و بهستنگهكانیان پڕ كردوون".
محەمەد ئیریانی له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه "سه‌ره‌ڕای ئه‌و زیانه زۆرانیهش، گوشار ده‌كه‌ن(ه سه‌ر حووسییه‌كان) بۆ به‌رده‌وامیدان به شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان".
تا ئێستا له‌مباره‌یه‌وه، ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی، وه‌ڵامی حكوومه‌تی یه‌مه‌ن-یان نه‌داوه‌ته‌وه.
هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه "ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی به‌رفراوانی ده‌ست پێ كردووه"، سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌دان چه‌كداری حووسیی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كوژراون.