Cüneyt Karadağ,Hemın Othman Mohammed
20 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2019
به‌رلین - AA
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ رایگه‌یاند كه دژبە دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیە بۆ كورد له عێراق.
ئه‌نگێلا مێركڵ به‌یاوه‌ری وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، سیگمار گابریێل له میانی سه‌ردانی خوێندنگه‌یه‌ك له شاری گۆسلار سەربە ویلایه‌تی ساکسۆنیای خواروو كه زێدی گابریێل-ه گوتی: "من له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقدام. له‌و باوه‌ڕه‌دانیم دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ كورد له ناوچه‌كه‌دا خزمه‌ت به ئاشتی بكات".
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته هه‌لومه‌رجی دادپه‌روه‌رانه بۆ ئه‌و كوردانه ده‌سته‌به‌ربكرێت كه له عێراق ده‌ژین.
ئه‌ڵمانیا پشتیوانی له‌و ریفراندۆمه نه‌كرد كه دوو ساڵ لەمەوبەر له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا.