Erbil Başay,Abdulselam Durdak,Hemın Othman Mohammed
29 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2017
به‌رلین - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، مه‌همه‌ت شیمشه‌ك، له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری "Der Spiegel"ی ئه‌ڵمانی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا به قۆناغێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕیوه و، له كێشه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران تێده‌گه‌ن.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌و بانگه‌شانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رپرسانی تورك لیستێكیان داوه‌ته ئه‌ڵمانیا كه ناوی نزیكه‌ی 700 كۆمپانیای له‌خۆگرتووه كه په‌یوه‌ندییان به تیرۆره‌وه هه‌یه، شیمشه‌ك گوتی: "كاتێک له میدیاوه ئه‌و هه‌واڵه‌م بینی خێرا په‌یوه‌ندیم كرد به وه‌زاره‌ته‌كانی داد و ناوخۆمانه‌وه. هه‌ردوو وەزارەت دڵنیاییاندا له‌وه‌ی كه هیچ كات به‌هۆی پشتیوانی دارایی تیرۆره‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان له یه‌ك كۆمپانیای ئه‌ڵمانی نه‌كردووه. رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات تۆڕێکی کۆمپانیا تورکییەکانی دروستكردووه. وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا ویستوویه‌تی له‌رێگه‌ی ئینته‌رپوڵه‌وه زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و كۆمپانیانه‌وه ده‌ستبكه‌وێت. به‌ڵام ئه‌وه له‌باره‌ی هاوبه‌شه بیانیه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایانه‌وه نه‌بووه، له‌و لیسته‌دا نۆ هه‌زار و 800 كۆمپانیا هه‌بوون. بۆ بەرگرتن له هەرچەشنە هه‌ڵه تێگه‌یشتنێک دووباره ئه‌و لیسته‌مان كشانده‌وه".
رۆژنامه‌نووسێك پرسیاری له شیمشه‌ك كرد كه حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندووه له سیاسه‌تی توركیادا ئاڕاسته‌یه‌كی نوێ وه‌رده‌گرن، له‌نێو ئه‌وانه‌یشدا باس له‌وه ده‌كات كه لێكۆلینه‌وه له دەستەبەری كۆمپانیا ئه‌ڵمانیه‌كانی توركیا ده‌كات. ئایا تا چه‌ند ئه‌و مه‌ترسیانه به‌جددی وه‌رده‌گرن؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی: "ئه‌ڵمانیا سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كات. ئێمه گوته‌ی ئه‌ڵمانیا به هه‌ند وه‌رده‌گرین. به‌لام هه‌ڵسوكه‌وتی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌ئاشكرا وابه‌سته‌ی زانیاریی هه‌ڵه‌یه. ده‌توانم تێبگه‌م له‌وه‌ی كه لیسته‌كه ده‌بێته هۆی وره رووخاندن."
شیمشه‌ك جه‌ختیكرده‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌ڵمانیا خاوه‌نی مێژوویه‌كی زیاتر له 100 ساڵه و گوتی،"به‌ڵێ ئێستا له هه‌ندێك بابه‌تدا هاوڕانیین. به‌ڵێ ئێمه‌ی تورك هه‌ماهه‌نگیی زیاترمان له ئه‌ڵمانیا ده‌ویست له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا. به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌ڵمانیا به سه‌ركه‌وتوویی له‌م تێستی فشاره ده‌رده‌چێت".
شیمشه‌ك هه‌روه‌ها له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی ئابووریی ئه‌ڵمانیا و توركیاوه له ساڵانی دواییدا سه‌رباری سه‌ختییه سیاسییه‌كان گوتی: "توركیا جیاواز له چه‌ندنین وڵاتی رۆژئاوا، به به‌هێزی به قه‌یرانی ئابووریدا تێپه‌ڕی. توركیا له ساڵی 2010 بۆ 2016 به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 6 گه‌شه‌ی كردووه."