Sangar Hamad Azeez
29 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2017
ئیسلام ئاباد - AA
سەرۆکوەزیرانی پێشوی پاکستان نەواز شەریف کە بە بڕیارێکی دادگا لە پۆستەکەی دورخرایەوە، رەخنەی لە بڕیارەکەی دادگا گرت و رايگەیاند کە ئەو تۆمەتانەی بۆی هەڵبەستراون "بانگەشەی بێ بنەمان".
لە میانی گوتارێکدا لە کۆبوونەوەی پارتەکەی، شەریف گوتی: "لە تەواوی ژیانم هەموو هەوڵەکانم بۆ وڵاتەکەم بووە، من هەرگیز ئارەزووم بۆ دەسەڵات نەکردووە، تاکە ئاواتم چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵاتەکەم بووە".
شەریف بەرگری لە خۆی خانەوادەکەی کرد و رەتیکردەوە کە ئەو بانگەشانەی پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن دەیکەن لەبارەی گەندەڵی راستبێت.
نەواز شەریف جەختیکردەوە کە خۆی و خانەوادەکەی دەستیان پاکەو گوتی: "نە خۆم نە هیچ تاکێکی خانەوادەکەم ئەو دەسەڵاتەی هەیانبووە بە خراپ بەکاریان نەهێناوە ، بڕیارەکەی دادگا لەسەر بانگەشەی بێ بنەما بوو".
ناوبراو دڵتەنگی خۆی دەربڕی بەهۆی دورکەوتنیەوە لە پۆستەکەی و گوتی: "بۆ وڵاتەکەم وەک سەربازێکی ماندونەناس کارم کردووە".
بەهۆی ئاشکرابوونی چەند بەڵگەیەکی پاناما کە تایبەتە بە ئەنجامدانی گەندەڵی بڕیاردرا سەرۆکوەزیرانی پاکستان نەواز شەریف لە پۆستەکەی دوربخرێتەوە و جیالەمەش لەسەر هەمان کەیس وەزیری ئابووری محەمەد ئیسحاق دار لە پۆستەکەی دور خرایەوە.