Sarp Özer
21 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2022
ئیسلام ئاباد - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار، لەگەڵ وەزیری بەرگریی پاکستان، خەواجە محەمەد ئاسیف کۆبووەوە.
ئاکار لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ ئەو وڵاتە بەردەوامە لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی پاکستان.
ئاکار دوای ئەوەی دوێنێ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شەهباز شەریف سەردانی کارگەی کەشتیوانی کەراچی کرد و بەشداری لە رێوڕهسمی هەڵدانی سێیەم کەشتیی پڕۆژەی MİLGEMی پاکستانی کرد، بەرەو ئیسلام ئاباد-ی پایتەخت بەڕێکەوت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی پاکستان، خەواجە محەمەد ئاسیف لە ئیسلام ئاباد، لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا، خولوسی ئاکار کۆبووەوە.
له میانی كۆبوونهوهی نێوان ئاكار و ئاسیف، پهیوهندییه دووقۆڵییهكان و پرسی ئەمنی و بهرگریی ناوچهیی تاوتوێكران و بۆچوونهكان لهبارهی دهرفهتی هاوكاری له پیشهسازی بهرگریدا ئاڵوگۆڕ كران.
هەر لەمیانی کۆبوونەوەکەدا وەزیری بەرگری تورکیا، ئاکار جەختی لە پەیوەندییە دووقووڵەکانی نێوان تورکیا و پاکستان و گرنگی زیاترکردنی هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە. هەروەها رایگەیاند کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەموو روویەکەوە پشتیوانی تورکیای بۆ کشمیر، دەربڕیووە.
جێی باسە باڵیۆزی تورکیا لە ئیسلام ئاباد، ئیحسان مستەفا یورداکوڵ-یش بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا کرد.
وەزیری بەرگریی تورکیا هەروەها لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ سوپاسالاری پاکستان، جەنەراڵ نەدیم رەزا و فەرماندەی هێزە وشکانییەکانی پاکستان، جەنەراڵ قەمەر جاوید باجوا کۆبووەوە.