Atila Altuntaş
21 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2022
ستۆکۆڵم - AA
گرووپێک لە لایەنگرانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە کە لە شاری ستۆکۆڵم پایتەختی سوید گردبوونەوە، پرۆتێستۆی داواکاری ئەو وڵاتەیان بۆ بوون بە ئەندام لە ناتۆدا کرد.
ئەو گرووپەی کە لە گۆڕەپانی نۆررا بانتۆرگێت-ی شاری ستۆکۆڵم گردبوونەوە، تا باڵەخانەی پارتی سۆسیال دیموکرات رۆیشتن.
لایەنگرانی رێکخراوەکە کە بە بەرزکردنەوەی پارچە پەڕۆی ھێمادار بۆ رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە لە ناوچەکەدا گردبوونەوە، داوایان کرد کە سوید نەچێتە نێو رێکخراوی ناتۆ و داواکارییەکانی تورکیاش قبوڵ نەکات.
لە خۆپیشاندانەکەدا لایەنگرانی تیرۆر، دروشمی "ھەموومان پەکەکەین"یان دەگوتەوە.
ئەو گردبوونەوە بێ مۆڵەتەی کە بە بەشداریی نزیکەی ٢٠٠ کەس ئەنجامدرا، پۆلیس دەستوەردانی تێدا نەکرد و پاشانیش بێ سەرھەڵدانی ھیچ رووداوێک بڵاوەیان کرد.
- ئەردۆغان جەختی لە راگرتنی چالاکییەکانی رێکخراوی تیرۆریستی کردبوویەوە
ئەمڕۆ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی سوید، ماگدالینا ئەندەرسۆن، ئەنجامدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و پرسی ئەندامییەتی سوید لە رێکخراوی ناتۆ، کراوە.
سەرکۆماری تورکیا، لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا راشیگەیاندبوو کە کە تورکیا ماوەیەکی زۆرە باس لە نیگەرانییەکانی بەرامبەر پەیوەندییەکانی نێوان سوید و بەناو دامەزراوەکان و کەسانی ناو رێکخراوە تیرۆرستییەکانی پەکەکە/یەپەگە/پەیەدە، دەکات.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوشکردبوو کە تا ئێستاش رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ لە سوید بەردەوامە لە چالاکییەکانی.
سەرکۆماری تورکیا جەختیشی لەوە کردبووەوە کە پێویستە سوید کۆتایی بە پشتیوانی سیاسی، دارایی و چەک بۆ رێکخراوی تیرۆریستی بھێنێت.