جيهان

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا

مەیادە نەجار: "سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدایە، دۆسیەی نەوت و تەواوکردنی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی تەوەری دیدارەکانی دەبێت"

Heman Hussein Yaseen Yaseen  | 20.06.2019 - نوێکردنەوە : 20.06.2019
نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا

Arbil

هەولێر - AA

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەربە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەیادە نەجار رایگەیاند کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی دوای گەیشتنی بۆ بەغدا لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، محەمەد حەلبوسی کۆدەبێتەوە.

مەیادە نەجار لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدایە و دانانی ئالییەتێک بۆ چارەسەرکردنی دۆسیە هەڵواسراوەکان و یەکێک لە دۆسیە هەرە گرنگەکان بابەتی ماددەی ١٤٠ و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەبێت، هەروەها تەواوکردنی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی، رەوشی سیاسیی عێراق بەگشتی و دۆسیەی نەوت تاوتوێ دەکرێن".

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەربە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەیادە نەجار گوتیشی: "لەم سەردانەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جگە لە سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بەرپرسانی دیکەی عێراقی دەبینێت، هەفتەی رابردوو بڕیاربوو سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی بێتە هەرێمی کوردستان، بەڵام بە هۆی ئەوەی کاتی ئەنجامدانی گەشتەکەی هاوکات بوو لەگەڵ یادی رۆژی سپایکەر بۆیە گەشتەکەی ئەنجام نەدا".

ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، یەکەم سەردانی دەبێت بۆ بەغدا، لە دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سوێندخواردنی لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın