نیویۆرك - AA
ئه‌مریكا ١٨هه‌مین ساڵیادی هێرشه‌كانی ١١ی ئهیلوول ده‌كاته‌وه كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س و به گه‌وره‌ترین هێرشی تیرۆریستی داده‌نرێت له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا.
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ١٨ ساڵ به‌سه‌ر هێرشه‌كانی ١١ی ئه‌یلوولی ٢٠٠١دا كه ئاراسته‌ی جیهانی گۆڕی، به‌ڵام هێشتا كاریگه‌ریه‌كانی به‌رده‌وامه.
دوای هێرشه‌كانی ١١ی ئهیلوول، ئه‌مریكا له‌ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، فه‌راهه‌مكردنی دیموكراسی و ئازادیی، ئه‌فغانستان و عێراقی داگیر كرد. ئه‌وه‌ش له‌و وڵاتانه‌دا ناسه‌قامگیری زۆر، پشێوی، شه‌ڕی مه‌زهه‌بی، کوژرانی سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی، هاتنه ئارای رێكخراوی تیرۆریستیی نوێ و خه‌رجكردنی ملیۆنەها دۆلاری لێكهوتهوه كه هه‌موو ئه‌وانه وه‌ك ره‌خنه‌یه‌ك رووبه‌ڕووی ئه‌مریكا ده‌كرێنه‌وه.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ناو به ناو باس له‌وه ده‌كات كه داگیركردنی ئه‌فغانستان و عێراق هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بووه.
- له ١١ی ئه‌یلوولی ٢٠٠١دا چی روویدا؟
نیویۆرك كه دڵی سیستمی دارایی ئه‌مریكایه، به‌یانی رۆژی ١١ی ئهیلوول به هێرشی تیرۆریستیی سه‌ر دوو تاوه‌ره‌كه به‌خه‌به‌رهات.
دوای ئه‌وه‌ی چوار فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگر رفێندران كه له نیوارد، بۆستن و واشنتۆنه‌وه فڕیبوون و به‌ره‌و سان فرانسیسكۆ و لۆس ئانجلس ده‌چوون، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی به‌ره‌و لۆس ئانجلس ده‌چوو كه سه‌ربه هێڵی ئاسمانیی ئه‌مریكان ئێرلاین بوو دوای رفاندنی كاتژمێر ٠٨:٤٦ به‌كاتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته خۆی كێشا به بینای باكووری دوو تاوه‌ره‌كه‌دا.
له كاتێكدا تاوه‌ری باكوور بلێسه‌ی ئاگری گرتبوو، فڕۆكه رفێندراوه‌كه‌ی دیكه كه سه‌ربه هێڵی ئاسمانیی یونایتد ئێرلاین بوو، ١٧ خولهك دوای هێرشی یه‌كه‌م له په‌خشی راسته‌وخۆدا خۆی كێشا به تاوه‌ری باشووردا.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا و هه‌موو جیهان له په‌خشی راسته‌وخۆدا ته‌ماشای هێرشی سه‌ر دوو تاوهرهكهیان ده‌كرد، هه‌ردوو تاوه‌ره‌كه له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا ته‌ختی زه‌وی بوون و دوورگه‌ی مانهاتان به دووكه‌ڵ داپۆشرا.
دوا به دوای هێرشی سه‌ر دوو تاوه‌ره‌كه فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی رفێندرا‌و خۆی كێشا به بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا (پنتاگۆن)دا.
هه‌روه‌ها دوایین فڕۆكه‌ی رفێندرا‌و له گونده‌واری ویلایه‌تی پێنسیلڤانیا له لایه‌ن فڕۆكه‌ی جەنگی جۆری F-16وە خرایه خواره‌وه.
جگه له ١٩ ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه كه فڕۆكه‌كانیان رفاندبوو له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ١١ی ئهیلوول له نیویۆرك، واشنتۆن و پێنسیلڤانیا تێكڕا دوو هه‌زار و ٩٧٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
سەرکردەی رێكخراوی تیرۆریستیی ئه‌لقاعیده، ئوسامه بن لادن به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كانی گرته‌ئه‌ستۆ.
- هێرشه‌كانی ١١ی ئهیلوول، رێڕه‌وی مێژووی گۆڕی
یه‌كه‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ هێرشه‌كانی ١١ی ئهیلوول، چوونه ناوه‌وه‌ی بوو بۆ ئه‌فغانستان.
به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی راده‌ستنه‌كردنه‌وه‌ی رێبه‌ری ئه‌لقاعیده، ئوسامه بن لادن له لایه‌ن تاڵیبانه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی ئه‌مریكا، جۆرج ده‌بلیو بوش له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٠١دا ئه‌فغانستانی داگیر كرد و رژێمی تاڵیبانی رووخاند، پاشان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته چووه ده‌ست حامید كارازای كه زیاتر له خۆرئاواوه نزیك بوو.
دوای ١٨ ساڵ له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ به‌رگرتن له‌وه‌ی ئه‌فغانستان ببێته بنكه‌ی تیرۆریستان، له‌م ساڵانی رابردوودا ئه‌و وڵاته ده‌ستی كرد به له‌خۆگرتنی چه‌كدارانی داعش و بووه به‌نده‌رێكی ئارام بۆ تیرۆریستان.
له‌و رۆژه‌ی ئه‌مریكا ئه‌فغانستانی داگیركردووه تا ئێستا له‌و وڵاته‌دا زیاتر له ٥٠ هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی و نزیكه‌ی دوو هه‌زار و ٤٠٠ سه‌ربازیی ئه‌مریكی کوژراون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی جه‌نگی هێزه‌كانی ناتۆ له ئه‌فغانستان به رێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له ٢٤ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٤دا له رێوڕه‌سمێكدا له كابول به فه‌ڕمی كۆتایی پێ هات، به‌ڵام ئه‌مریكا هێشتا به بیانووی ''به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر'' و ''سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات'' به‌رده‌وامه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له‌و وڵاته له رووی سه‌ربازییه‌وه و له‌ئێستادا، نزیكه‌ی ١٤ هه‌زار سه‌ربازی له‌و وڵاته هه‌یه.
- داگیركردنی عێراق
دوای داگیركردنی ئه‌فغانستان، حكوومه‌ته‌كه‌ی بوش له دووی ئاداری ٢٠٠٣دا، به بیانووی بوونی چه‌كی كیمیایی له عێراق، له‌ژێر ناوی ''جه‌نگی به‌رگرتن'' (preventive war) به بێ بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی عێراقی داگیر كرد و سه‌دام حوسه‌ین-ی له سێداره‌دا.
به هۆی ئه‌و جه‌نگه مه‌زهه‌بیه‌ی كه له دوای داگیركردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌مریكاوه سه‌ریهه‌ڵدا، سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته کوژراون.
له كاتێكدا حكوومه‌تی داگیركه‌ر سه‌رله‌نوێ وڵاتی بنیاتدهنایهوه، بۆچوونی جیاوازی قووڵی نێوان گرووپه كوردیه‌كان له باكوور و حكوومه‌تی ناوه‌ند گرژیی نه‌ژادی زیاتر كرد.
له ساڵی ٢٠٠٥دا له عێراق داننرا به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا.
هه‌روه‌ها له دوای داگیركردنی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، عێراق بووه پڕ كێشه‌ترین وڵاتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی به‌ڵێنی به‌دیهێنانی ''سه‌قامگیری و دیموكراسی'' بۆ عێراق دابوو ناوی لێ‌نرا ''ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی عێراق''، به‌ڵام له ئه‌نجامی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی کوژراون.
داگیركردنی عێراق كه کوژرانی سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی و خه‌رجكردنی ملیۆنەها دۆلاری لێكهوتهوه و له هه‌مان كاتدا زه‌مینه‌ی ساز كرد بۆ سه‌رهه‌ڵدانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش.
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، گه‌لی عێراق رووبه‌ڕووی تاوانی جه‌نگ بووه‌وه وه‌ك كۆمه‌ڵكوژیی.
- سیستمی نوێی جیهانیی
سیستمی نوێی جیهانی كه دوای هێرشه تیرۆریستییه‌كانی ١١ی ئهیلوول ده‌ستیپێكرد، ستراتیجییەتی ئه‌منیی نوێی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا له رووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
له‌گه‌ڵ هێرشه‌كاندا دیدی ئاسایشی نیشتمانی نه‌ك ته‌نها له ئه‌مریكا به‌ڵكو له ته‌واوی وڵاتانی جیهاندا گۆڕا و ده‌وڵه‌تان ناچاربوون پاره‌ی زیاتر بۆ ئاسایشی نیشتمانی ته‌رخان بكه‌ن.
ئیدی نه‌ك ته‌نها چه‌كی كیمیایی یان چه‌كی ئاسایی، به‌ڵكو هه‌موو ئۆتۆمبێلێك، كه‌س یان پاكه‌تێكی گوماناوی وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر ده‌بینرێت. له‌و رووه‌شه‌وه له شوێنه كراوه‌كاندا به رووی خه‌ڵكدا به‌تایبه‌تی فڕۆكه‌خانه‌كان رێوشوێنی ئه‌منیی زیاتر گیرانه‌به‌ر، به‌و شێوه‌یه‌ش تێگه‌یشتنێكی ئه‌منیی نوێ هاته ئاراوه.
- ئیسلامفۆبیا و ١١ی ئهیلوول
هێرشه‌كانی ١١ی ئهیلوول بوونه هۆی زیادبوونی به‌رچاوی تاوانی نه‌فرین دژبه موسڵمانان له خۆرئاوادا به‌تایبه‌تی له ئه‌مریكا و ئیسلامفۆبیا تا دێت قووڵتر ده‌بێته‌وه، میدیاش ناو به ناو ده‌ستیكرد به به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی ''تیرۆری ئیسلامی'' و ''ئیسلامی رادیكاڵ''.
توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه میدیا زیاتر ئه‌و هێرشه تیرۆریستیانه باس ده‌كه‌ن كه ناوی موسڵمانانیان تێوه‌گلاوه به‌راورد ئه‌و هێرشانه‌ی له لایه‌ن كه‌سانی سه‌ربه ئایین و گرووپه‌كانی دیكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
به هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی بوش به گشتیی سیاسه‌تی لایه‌نگری جه‌نگی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌یڕه‌و ده‌كرد ناو به ناو له ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه‌شدا رووبه‌ڕووی ره‌خنه ده‌بێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه كاتێک ئه‌فغانستانی داگیر كرد پشتیوانی زۆر وڵاتی هه‌بوو، به‌ڵام هه‌مان پشتیوانی له داگیركردنی عێراقدا لێنه‌كرا.
باراك ئۆباما كه دوای بوش سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكای وه‌رگرت، وه‌ك ''رێبه‌ری نه‌یاری جه‌نگ'' ده‌ركه‌وت و له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیدا به‌شی زۆری سه‌ربازانی ئه‌مریكی له ئه‌فغانستان و عێراق كشانده‌وه.
له سه‌رده‌می خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی ئۆبامادا سەرکردەی ئه‌لقاعیده، ئوسامه بن لادن كوژرا.
سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كه به لێدوانه ره‌گه‌زپه‌رستی و دژ به موسڵمانان ده‌ركه‌وتووه و ناسراوه، چ له‌كاتی كه‌مپینه‌كانی هه‌ڵبژاردندا چ له ساڵی ٢٠١٧ه‌وه له‌وه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست به بیانووی ١١ی ئه‌یلووله‌وه هه‌ندێک هه‌نگاوی ئیسلامفۆبیای ناوه وه‌ك دانانی قه‌ده‌غه‌کردنی گه‌شتکردن بۆ ئه‌مریكا له‌سه‌ر هاووڵاتییانی ژمارەیەک وڵاتی موسڵمان.
حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ كه ره‌خنه له ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی ئه‌مریكا ده‌گرێت له ئه‌فغانستان و به هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی داده‌نێت، ماوه‌یه‌كه دانوستانی ئاشتیی له‌گه‌ڵ تاڵیبان به‌ڕێوه‌ده‌برد، به‌ڵام دوای کوژرانی دوو سه‌ربازی ناتۆ کە یەکێکیان ئه‌مریكی بوو له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی تاڵیباندا گفتوگۆكانی هه‌ڵپه‌سارد. تره‌مپ پلانی وایه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ تاڵیبانیش بگه‌ن به رێككه‌وتن به‌شێك له سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌فغانستان بكشێنێته‌وه و هه‌شت هه‌زار و ٦٠٠ سه‌ربازی بهێڵێته‌وه.
news_share_descriptionsubscription_contact

