AA
11 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2019
واشنتۆن- AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرایكرد راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی، جۆن بۆڵتن-ی له‌كاره‌كه‌ی دوورخستووه‌ته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ له په‌یامێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاشكرایكردووه دوێنێ شه‌و به جۆن بۆڵتن-ی راگه‌یاندووه كه چیتر ئه‌وى له كۆشكی سپی پێویست نییه.
تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه به توندیی دژی زۆرێك له پێشنیاره‌كانی بۆڵتن بووه و زۆر كه‌سی نێو ئیدارهكهشی له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵی هاوڕابوون، راشیگه‌یاندووه: "له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م لێ‌كرد و ئه‌م به‌یانییه (ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ی) دامێ. سوپاسی جۆن ده‌كه‌م بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی پێشكه‌شیكردووه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه هه‌فته‌ی داهاتوو جێگره‌وه‌ی بۆڵتن ئاشكراده‌كات.
لای خۆیه‌وه جۆن بۆڵتن له هه‌ژماری تویته‌ری خۆی له تویته‌ر، رایگه‌یاند: "دوێنێ شه‌و، پێشنیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م بۆ سه‌رۆك تره‌مپ كرد و گوتی 'با سبه‌ینێ تاوتوێی ئه‌مه بكه‌ین' ".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت جۆن بۆڵتن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ و وه‌زیری گه‌نجینه، ستیڤن منوچین نزیكه‌ی كاتژمێر و نیوێكی دیكه، له كۆشكی سپی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش سازبكه‌ن.