Mücahit Oktay
24 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2020
نیویۆرك - AA
له ئەمريكا له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ١١٣ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته بۆ ٢٠٦ هه‌زار و ٦١٦ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیهاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیهاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێكراوهكانی پەتاکە دەبەستێت لە جیهاندا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، له ئه‌مریكا ٤٣ هەزار و ١٥٧ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە و ژمارەی توشبووان بە پەتاکە لەو وڵاتەدا گەیشتووەتە حه‌وت ملیۆن و ١٤١ هەزار و ٩٢٣ کەس.
هاوکات هه‌زار و ١١٣ تووشبووی دیكه‌ی پەتاکە گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەوەیش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به کۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٠٦ هه‌زار و ٦١٦ کەس.
هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەمریکا دوای توشبوونیان بە پەتاکە چاکبوونەتەوە چوار ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، و ژمارەى پشكنينە ئەنجامدراوەكان ١٠٠ مليۆن و ٥٨٨ هەزارى تێپەڕاند.
- لە دواى ئەمريكا هيندستان و بەڕازيل دێن
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت کە پێنج ملیۆن و ٧٥١ هەزار و ٥١٠ توشبووی هەیە، پاشان بەڕازيل دێت کە چوار ملیۆن و ٦٢٧ هەزار و ٧٨٠ حاڵەتی توشبوونی بە پەتاکە تۆمارکردووە.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش كالیفۆرنیا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٧٩٦ هه‌زار و ٨٣٠ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٧٥٥ هه‌زار و ٩٤٣ حاڵه‌ت تێكساس و به ٦٩٠ هه‌زار و ٤٩٩ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.
لەڕووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣ هەزار و ١٨٨ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.