Mücahit Oktay
15 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2020
نیویۆرک - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە، گه‌یشته ٢٢١ ھەزار و ٨٩٥ كه‌س.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٨ ھەزار و ١٥١ کەسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و كۆی گشتیی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته هه‌شت ملیۆن ١٥٦ ھەزار و ١٢٤ کەس.
ھاوکات ٩٠٦ كه‌سی دیكه دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیان له‌ده‌ستدان گەیشتووه‌ته ٢٢١ ھەزار و ٨٩٥ کەس.
هه‌روه‌ها زیاتر له پێنج ملیۆن و ٢٨٠ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژماره‌ی پشكنینی ئه‌نجامدراو ١٢١ ملیۆن و ٥٩٤ ھەزاری تێپه‌ڕاندووه.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش كالیفۆرنیا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٨٦٥ هه‌زار و ٥٥٩ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٨٥١ هه‌زار و ٤٠٠ حاڵه‌ت تێكساس و به ٧٤١ هه‌زار و ٦٣٢ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.
لەڕووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣ هەزار و ٤٢٦ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت بە نزيكەى حەوت ملیۆن و ٣٠٩ هەزار توشبوو، پاشان بەڕازيل کە لە سەرووى پێنج ملیۆن و ١٤١ هەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتاکەى تێدا تۆمارکردووە.