Murat Özgür Güvendik
15 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ركۆنه‌ی هێرش و په‌لاماره‌كانی ئه‌رمینیای بۆ سه‌ر ناوچه سڤیلنشینهكان له ئازه‌ربایجان كرد.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ی ئه‌رمینیا كه بۆسه‌ر رێوڕه‌سمێكی ناشتن له گۆڕستانێك له شاری ته‌رته‌ر ئه‌نجامیدا كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی سێ سڤیل و برینداربوونی پێنجی دیكه‌یان، هاتووه: "به توندیی ئیدانه‌ی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌رمینیا بۆ سه‌ر ناوچه سڤیلنشینهكانی ئازه‌ربایجان ده‌كه‌ین".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا تیشكخراوهته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ئه‌رمینیا ئه‌و ئاگربه‌سته مرۆییه‌ی كه به‌مه‌به‌ستی گۆڕینه‌وه‌ی دیل و ته‌رمه‌كان رۆژی ١٠ی تشرینی یه‌كه‌م راگه‌یه‌نراوه له‌جێی نه‌بوو داناوه و تێیدا هاتووه: "ئه‌وانه‌ی كه به‌شی خۆیان له مرۆڤایه‌تی وه‌رنه‌گرتووه، ته‌نانه‌ت رێگه‌ناده‌ن خوشك و برا ئازهرییهكانمان، ته‌رمه‌كانیان بنێژن. به‌م هێرشه‌ی كه دوایینجار ئه‌نجامیداوه، ئه‌رمینیا جارێكی دیكه، رووی خۆی نیشانی جیهان داوه كه له‌گه‌ڵ به‌ها مرۆییه‌كان یه‌كناگرێته‌وه و یاساكان ناناسێت. پشتیوانیی توركیا بۆ ئازه‌ربایجانی گیان و گه‌له قاره‌مانه‌كه‌ی، هه‌میشه‌یی و ته‌واوه‌تییه".