Mücahit Oktay
08 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2020
نیویۆرک - AA
كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له ئەمريكا، بۆ ٢١٦ هه‌زار و ٨٨٩ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیهاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیهاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێكراوهكانی پەتاکە دەبەستێت لە جیهاندا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، له ئه‌مریكا ٥٤ هەزار و ٤١١ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە و ژمارەی توشبووان بە پەتاکە لەو وڵاتە گەیشتووەتە حه‌وت ملیۆن و ٧٨٠ هەزار و ٥٦٨ کەس. هاوکات ٩٨٠ تووشبووی دیكه‌ی پەتاکە گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەوەیش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به کۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢١٦ هه‌زار و ٨٨٩ کەس.
هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەمریکا دوای توشبوونیان بە پەتاکە چاکبوونەتەوە چوار ملیۆن و ٩٨٤ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، و ژمارەى پشكنينە ئەنجامدراوەكان له ١١٤ مليۆن و ١٨٦ هەزار لایداوه.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش كالیفۆرنیا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٨٤٢ هه‌زار و ١٥٠ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٨١٩ هه‌زار و ٩٩٢ حاڵه‌ت تێكساس و به ٧٢٢ هه‌زار و ٧٠٧ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.
لەرووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣ هەزار و ٣٥٦ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.
له‌پاش ئه‌مریكاش، له‌رووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا، هيندستان دێت کە زیاتر له شه‌ش ملیۆن و ٨٣٥ هەزار توشبووی هەیە، پاشان بەڕازيل دێت کە زیاتر له پێنج ملیۆن حاڵەتی توشبوونی بە پەتاکە تۆمارکردووە.