Mücahit Oktay
27 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2020
نيويۆرک - AA
له ئەمريكا له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٢٩ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستدا، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته بۆ ١٨٣ هه‌زار و ٦٩٩ کەس به‌رزبووه‌وه.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیهاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیهاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێكراوهكانی پەتاکە دەبەستێت لە جیهاندا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، له ئه‌مریكا ٤٥ هەزار و ٨٣٨ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە و ژمارەی توشبووانی پەتاکە لەو وڵاتە گەیشتووەتە شه‌ش ملیۆن و سێ هەزار و ٣٢٢ کەس.
هاوکات هەزار و ٢٢٩ تووشبووی دیكه‌ی پەتاکە گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەوەیش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به کۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٨٣ هه‌زار و ٦٩٩ کەس.
هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەمریکا دوای توشبوونیان بە پەتاکە چاکبوونەتەوە سێ ملیۆن و ٣١٤ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، و زیاتر لە ٧٨ ملیۆن و ٦٣٩ پشکنین ئەنجامدراوە.
- هه‌ریه‌ك له به‌ڕازیل و هیندستان له‌دوای ئه‌مریكاوه دێن
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، دوای ئەویش بەڕازیل دێت کە سێ ملیۆن و ٧٢٢ هەزار و چوار توشبووی هەیە، پاشان هیندستان دێت کە سێ ملیۆن و ٣٣٣ هەزار و ٧٣٢ حاڵەتی توشبوونی بە پەتاکە تۆمارکردووە.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش كالیفۆرنیا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٦٨٧ هه‌زار و ٥٠٠ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٦٢١ هه‌زار و ٦٧٣ حاڵه‌ت تێكساس و به ٦٠٨ هه‌زار و ٧٢٢ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.
لەڕووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٢ هەزار و ٩٨٧ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.