Muhammet Nazım Taşcı
28 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
لە سەرانسەرى جيهان ژمارەى ئەو تووشبووانەى كە لە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)، پاش وەرگرتنى چارەسەر چاكبوونەتەوە، ١٧ مليۆنى تێپەڕاند.
بە گوێرەى دوايين زانيارییهكانى ماڵپەرى "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ههرێمهكان، لە سەرانسەرى جيهان ١٧ مليۆن و ٥٤٧ هەزارتووشبووى كۆرۆنا بەسەر نەخۆشييەكەدا سەركەوتوون.
ریزبەندیى ئەو دە وڵاتەى كە زۆرترين تووشبووی كۆرۆناى تێدا چاكبووەتەوە، بەمشێوەيەیه: لە ئەمريكا (سێ مليۆن و ٣٢٧ هەزار و ٩٩٠)، لە بەڕازيل (دوو مليۆن و ٩٠٨ هەزار و ٨٤٨)، لە هيندستان (دوو مليۆن و ٥٨٣ هەزار و ٦٣)، لە رووسيا (٧٩٢ هەزار و ٥٦١)، لە ئهفریقای باشوور (٥٣١ هەزار و ٣٣٨)، لە پێرو (٤٢١ هەزار و ٨٧٧)، لە كۆلۆمبيا (٤٠٧ هەزار و ١٢١)، لە مەكسيك (٣٩٦ هەزار و ٧٥٨)، لە شيلى (٣٧٧ هەزار و ٩٢٢) و لە ئێران (٣١٦ هەزار و ٨٣٦) تووشبووى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە.
هاوكات لە توركيا ٢٤٠ هەزار و ٧٩٢ تووشبوو بەسەر كۆرۆنادا سەركەوتوون.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كه له چین سهریههڵدا، دوای ئهوهی به تهواوی جیهاندا بڵاوبوویهوه، بووه پهتایهكی جیهانگیر.
تاوەكو ئێستا لەسەرانسەرى جيهان ٢٤ مليۆن و ٥٣٢ هەزار و ٨٣٦ كەس تووشى ڤايرۆسەكە بوون و ٨٣٣ هەزار و ١٣٥ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە.