Nuri Aydın
12 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاکامی هێرشێکی چه‌كداریی له شاری ماكالین سەربە ویلایه‌تی تێكساس باشووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، دوو پۆلیس كوژران.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شاری ماكالین، ڤیكتۆر رۆدریگێز له لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد دوو پۆلیس كه له‌سه‌ر زانیارییه‌كی هه‌واڵگریی چوونه‌ته ماڵێك رووبه‌ڕووی هێرشی چه‌كداریی بوونه‌ته‌وه.
ڤیكتۆر رۆدریگێز باسی له‌وه كرد، دوو پۆلیسه‌كه له شوێنی رووداوه‌كه کوژراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شاری ماكالین ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه، ئاڵدۆن كارامیلۆ دوای كوشتنی دوو پۆلیسه‌كه خۆی كوشتووه.
ڤیكتۆر رۆدریگێز هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه ئاڵدۆن كارامیلۆ پێشینه‌ی تاوانی هه‌بووه و به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی هێرشی چه‌كداریی و بازرگانییکردن بە مادده‌ی هۆشبه‌ر داواكراو بووه.