Adam Abu-bashal
12 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2020
ئه‌بووجا - AA
له ویلایه‌تی بینوا-ی نێجیریا، داڕووخان له كانێكی ئاڵتووندا روویدا كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی كاری تێدا ده‌كرا. به پێی ئاماره به‌راییه‌كان له‌و رووداوه‌دا حه‌وت كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه.
گوته‌بێژی پۆلیسی بینوا، كاسرین ئانی، له لێدوانێكیدا بۆ راگه‌یاندنی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد له كانێكی ئاڵتووندا له ناوچه‌ی ماكوردی كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی كاری تێدادهكرا داڕووخان روویداوه.
ئانی باسی له‌وه كرد كه تا ئێستا له‌میانی كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردندا ته‌رمی حه‌وت كرێكار له‌ژێر داروپه‌ردوی رووخاوی كانه‌كه‌دا ده‌رهێنراون و، كاره‌كانیش درێژه‌یان هه‌یه.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت له نێجیریا نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار كانە به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی كاریان تێدا ده‌كرێت.
كاركردن له‌و كانه نایاساییانه‌دا هه‌م زیان به سروشت ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌میش به‌هۆی ئه‌و داڕووخانانهی تیایاندا رووده‌ده‌ن گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارانی لێده‌كه‌وێته‌وه.