Dildar Baykan,Mohammed Baqi Hussein
23 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2018
نیویۆرك - AA
هه‌ینیی ره‌ش (Black Friday) كه له ئههمریكا به رۆژی شێتیی بازاڕكردن ناوده‌برێت، ده‌ستیپێكرد.
هه‌موو ساڵێك دوای پێنجشه‌مه‌ی سوپاسگوزاری كه چواره‌م پێنجشه‌مه‌ی مانگی تشرینی دووه‌مه، هه‌ینیی ره‌ش دێت و ئه‌مڕۆ ئه‌و رۆژه‌یه.
هه‌ر زوو له‌به‌رده‌م بازاڕه‌كانی نیوجێرسی و نیویۆركدا هه‌زاران كه‌س ریز ده‌به‌ستن و چه‌ندین كاتژمێر چاوه‌ڕێی كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كان ده‌كه‌ن.
له‌كاتژمێر 5:00ی ئێواره‌وه خه‌ڵكی سه‌ره ده‌گرن تا كاتژمێر 2:00ی شه‌و و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی داشكاندندا، خه‌ڵكی هێرش ده‌به‌نه نێو بازاڕه‌كان.
لهداشكاندنهكانی هه‌ینیی ره‌شدا ئامێره ئه‌له‌كترۆنییه‌كان زۆرترین خواستیان له‌سه‌ره.
له واشنتۆنی پایته‌ختیش دیمه‌نی هاوشێوه بینرا. خه‌ڵكی ریزێكی دوور و درێژیان به‌ستبوو له‌به‌رده‌م بازاڕه‌كاندا.
ناوه‌ندی كه‌شناسیی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له ساڵی 1901ه‌وه تا ئێستا، ڕۆژی سوپاسگوزاری نزمترین پله‌ی گه‌رمای به‌خۆیه‌وه بینیوه.