Bayram Altuğ,Ramal Abdullah Mahmood
23 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2018
جنێڤ – AA
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خۆشحاڵ ده‌بێت به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی رۆژنامه‌وانی سعوودی جه‌مال خاشقچی.
گوته‌بێژی كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌لیزابێت سۆرسێڵ له‌باره‌ی كوشتنی جه‌مال خاشقچی بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.
سۆرسێڵ داوای له توركیا كرد لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام بدرێت له‌باره‌ی ئه‌م دۆسیه‌یه و رایگه‌یاند: "كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، میشێل باچێلێت رایگه‌یاندووه كه پێویسته به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن له دۆسیه‌ی كوشتنی خاشقچی بكۆڵدرێته‌وه و تاوانباران كه مافه‌كانی مرۆڤیان پێشێل كردووه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت. هه‌روه‌ها پێویسته ده‌رفه‌تی گه‌یشتنی به‌ڵگه و شایه‌تحاڵه‌كان به پسپۆڕانی نێوده‌وڵه‌تی بڕه‌خسێندرێت. به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له‌وه ده‌كه‌ین".
ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌ش كردوه كه پێویسته كه‌سوكاری خاشقچی و رای گشتیی هه‌موو راستییه‌كان له‌باره‌ی كوشتنی خاشقچیه‌وه بزانن و دادپه‌روه‌ری بهێندرێته دی له‌مباره‌یه‌وه.