Kasım İleri
23 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2018
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) رایگەیاند کە ئەو سێ مانۆڕی سه‌ربازییەی كه بڕیاربوو له‌گه‌ڵ كۆریای باشوور ئه‌نجامیان بدات، بۆ "ماوه‌یه‌كی نادیار" هه‌ڵپه‌سارد.
گوته‌بێژی پێنتاگۆن، دانا وایت له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووە كه وه‌زیری به‌رگری ئەمریکا، جەیمس ماتیس به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئه‌نجامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 12ی حوزه‌یرانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون له سینگاپور، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، جۆزێف دانفۆرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه، مایك پۆمپیۆ و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتن كۆبووه‌ته‌وه.
وایت راشیگەیاندووە "به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له جێبه‌جێكردنی ئه‌نجامه‌كانی لووتكه‌ی سینگاپور، وه‌زیری به‌رگری ماتیس، به‌هاریكاری له‌گه‌ڵ كۆریای باشووری هاوپه‌یمانماندا مانۆڕه سه‌ربازییه دیاریكراوه‌كانی بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار هه‌ڵپه‌سارد".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.