Safvan Allahverdi,Ramal Abdullah Mahmood
16 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2019
واشنتۆن – AA
ئیداره‌ی ئه‌مریكا له سه‌ر داواكاری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ كه خۆی وه‌ك سه‌رۆكی كاتی وڵاته‌كه‌ی ناساندووه، له سنووری كۆڵۆمبیاوه كاروانێكی دیكه‌ی هاوكاری مرۆیی بۆ ڤێنیزوێلا ره‌وانه ده‌كات.
جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رۆبه‌رت پاڵادینۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی به ده‌م داواكارییه به‌په‌له‌كه‌ی گوادیۆ-وه چوون و نووسیوویه‌تی: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاژانسی گه‌شه‌پێدانی نیشتیمانی ئه‌مریكا و وه‌زاره‌تی به‌رگری له ١٦ی شوبات له شاری كوكوتا-ی كۆڵۆمبیا كاروانێكی هاوكاری مرۆیی راده‌ستی ڤێنیزوێلا ده‌كات".
پاڵادینۆ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه ره‌وانه‌كردنی كاروانی هاوكارییه مرۆییه‌كان ده‌رخه‌ری هاوسۆزی ئه‌مریكایه بۆ گه‌لی ڤێنیزوێلا و ده‌ڵێت : "ئه‌و هاوكاریانه به‌شێكی زۆری پێداویستییه‌كانی گه‌لی لێقه‌وماوی ڤێنیزوێلا پڕ ده‌كه‌نه‌وه".
ناوبراو داوایشی له سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆڵاس مادورۆ كردووه رێگه به تێپه‌ڕینی كاروانی هاوكارییه مرۆییه‌كان بدات بۆی ئه‌وه‌ی بگه‌نه ده‌ستی لێقه‌وماوان.