Muhammed Bilal Kenasari,Muhammet Ali Kemal
16 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2019
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ راوێژکار لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی، دەیڤد ساتەرفیڵد-ی وەک کاندید بۆ بوونە باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا، نیشاندا.
لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن کۆشكی سپییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە دۆناڵد ترەمپ خوازیارە، دەیڤد مایکڵ ساتەرفیڵد وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا دابمەزرێنێت.
ساتەرفیڵد کە لە ئێستادا لە وەزارەتی دەرەوە وەک راوێژکاری بەرپرس لە کاروباری خۆرهەڵاتی نزیک کاردەکات، بۆ ئەوەی ببێتە باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا، پێویستە چاوەڕێ بکات لە ئەنجوومەنی پیران دەنگی لەسەر بدرێت.
ئیدارەی ترەمپ هیچ جێگرەوەیەکی بۆ باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە تورکیا، جۆن باس دانەنابوو.