Kasım İleri
24 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2020
واشنتۆن – AA
فڕۆکەیەکی مەشق و راھێنانی دوو کەسی سەر بە ھێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە ماڵێک لە ویلایەتی ئاڵاباما کەوتە خوارەوە.
گوته‌بێژی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا، زاچ هاڕێڵ رایگه‌یاند كه ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ١٧:٠٠ فڕۆكه‌یه‌كی مه‌شق و راهێنانی جۆری T-6B له گه‌ڕه‌كی فۆله‌ی له شارۆچكه‌ی مۆبایل كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و هه‌ردوو فڕۆكه‌وانه‌كه‌یش گیانیان له‌ده‌ست داوه.
هاڕێڵ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه هێشتا ناسنامه‌ی فڕۆكه‌وانه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه، باسی له‌وه كرد كه نازانێت له‌و شوێنه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته خواره‌وه قوربانی و بریندار هه‌بوون یان نا.
میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویان كردووه‌ته‌وه ئاگر له‌و ماڵه كه‌وتووه‌ته‌وه كه فڕۆكه‌كه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.