Kasım İleri
03 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2022
واشنتۆن – AA
ئه‌مریكا سه‌دان سیسته‌می مووشه‌كیی ستینگه‌ری بۆ ئۆكراینا دابین كرد.
ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه له كۆنگرێسی ئه‌مریكا كه نه‌یانویستووه ناویان ئاشكرا بكرێت به میدیای ئه‌مریكایان راگه‌یاندووه ئیداره‌ی ئه‌مریكا وه‌ك پێدانی هاوكاریی سه‌ربازی به سوپای ئۆكراینا سه‌دان سیسته‌می مووشه‌كیی ستینگه‌ری بۆ ئۆكراینا دابین كردووه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ته‌نها له‌م هه‌فته‌یه‌دا، ئه‌مریكا ٢٠٠ دانه مووشه‌كی ستینگه‌ری راده‌ستی ئۆكراینا كردووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا هه‌رچه‌ند ئاماژه به‌وه‌ش بدا چه‌كی داوه به ئۆكراینا، به‌ڵام خۆی له ورده‌كاری هاوكارییه سه‌ربازییه‌كه ده‌بوێرێت.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ره‌زامه‌ندنی نیشان داوه به پێدانی ئه‌و مووشه‌كه به ئۆكراینا.