Gamze Türkoğlu Oğuz,Ramal Abdullah Mahmood
14 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2019
واشنتۆن – AA
ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ كه دوا فه‌رمانی گێڕاندنه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی نایاسایی دا، بیری له ده‌ستگیركردنی ئه‌و هه‌زاران كۆچبه‌ره كردبووه‌وه كه به شێوەیەکی نایاسایی هاتوونه‌ته ناو خاكی ئه‌مریكا، به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی پێویست و ئه‌گه‌ری كاردانه‌وه‌ی رای گشتی وازی له‌و پلانه هێناوه.
دوو به‌رپرس لە وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا و دوو كه‌سی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ته‌وه به ئاژانسی Associated Pressیان راگه‌یاندووه كه وه‌زاره‌ته‌كه له به‌رنامه‌ی دابووه له ١٠ شاری ئەو وڵاتە له سه‌روویانه‌وه نیویۆرك، لۆس ئه‌نجلۆس و شیكاگۆ ئه‌و خێزان (دایك و باوك و منداڵان)ه ده‌ستگیر بكات كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له ئه‌مریكا ده‌ژین. به‌مه‌ش ویستوویانه په‌یام بده‌ن به‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌مجۆره كۆچ بۆ ئه‌مریكا بكه‌ن و رێگه له كۆچی نایاسایی بگرن.
ئه‌و به‌رپرسانه كه ناوی خۆیان ئاشكرا نه‌كردووه ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه بریكاری به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گومرک و كۆچبه‌ران، رۆن ڤیتیهڵۆ و وه‌زیری پێشووی ئاسایشی ناوخۆ، كرستین نیلسن كه سه‌رچاوه‌یان بۆ شتی دیكه له‌سه‌ر سنوور ته‌رخانكردووه و به هۆی نه‌بوونی بنكه‌كانی ده‌ستگیركراوان وه‌كو پێویست و ئه‌گه‌ری كاردانه‌وه‌ی رای گشتیی له پلانه پاشگەز بوونه‌ته‌وه.