هۆشدارییه‌كی توند له تره‌مپه‌وه بۆ ئێران
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ: - "له داهاتوودا ده‌بینین چی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا رووده‌دات. ئه‌گه‌ر شتێك بكه‌ن، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر خراپ ده‌بێت. ئه‌گه‌ر (له‌دژی ئه‌مریكا) شتێك ئه‌نجامبده‌ن، وه‌ڵامه‌كه‌ی قورس ده‌بێت".
Washington DC
واشنتۆن- AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرایكرد ئه‌گه‌ر بێت و ئێران هه‌ر هه‌نگاوێك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریكادا بهاوێژێت، ئه‌وا وه‌ڵامه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی "قورس" وه‌رده‌گرێت.
دۆناڵد تره‌مپ له میانی میواندارییكردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌نگاریا، ڤیكتۆر ئۆربان له كۆشكی سپی، روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا-ئێران دا.
تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه به تێپه‌ڕینی كات ئه‌وه روونده‌بێته‌وه كه گرژییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران به كوێ ده‌گات و رایگه‌یاند: "له داهاتوودا ده‌بینین چی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا رووده‌دات. ئه‌گه‌ر شتێك بكه‌ن، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر خراپ ده‌بێت. ئه‌گه‌ر (له‌دژی ئه‌مریكا) شتێك ئه‌نجامبده‌ن، وه‌ڵامه‌كه‌ی قورس ده‌بێت".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێرانی به "هه‌ڕه‌شه‌ئامێز" ناوبرد و هه‌فته‌ی رابردووش له لێدوانێكدا له كۆشكی سپی، به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كردبوو، هاوكات ئاماده‌یی خۆی بۆ گفتوگۆ له‌پێناو رێككه‌وتننامه‌یه‌كی نوێی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده ئێرانییه‌كاندا ده‌ربڕیبوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرایكرد له كۆتایی مانگی حوزه‌یراندا و له په‌راوێزی لووتكه‌ی G20دا كه له ژاپۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین و سه‌رۆكی چین، شی جینگ-پینگ كۆده‌بێته‌وه.
تره‌مپ باسی له‌وه‌كرد هیچ سه‌رۆكێكی وڵاته‌كه‌ی له‌و توندتر نه‌بووه به‌رامبه‌ر به رووسیا و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دیسان ره‌خنه‌ی زۆری له‌وباره‌یه‌وه ئاڕاسته ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به بازرگانیی له‌گه‌ڵ چین، تره‌مپ پێی وابوو كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شی جینگ-پینگ له ژاپۆن گرنگ ده‌بێت و گوتی: "ئومێده‌وارم ئه‌م كۆبوونه‌وانه به‌سوود بن".