Mohammed Baqi Hussein
08 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2017
واشنتۆن - AA
راگه‌یه‌نرا کە ئه‌مجاره‌ش باڵیۆزه‌كانی ئه‌مریكا نوێنه‌رایه‌تیی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن له دانوستانه‌كانی ئاستانای پایته‌ختی كازاخستان كه بڕیاره سه‌باره‌ت به‌سووریا ببهستێرت.
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لهڕوونكردنهوهیهكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند "له دانوستانه‌كانی سووریا له ئاستانا كه بڕیاره 14 یان 15ی ئەم مانگە به‌ڕێوه‌بچێت، باڵیۆزهكانمان نوێنه‌رایه‌تیمان ده‌كه‌ن".
ئه‌و به‌رپرسه رایگه‌یاند، هیچ شاندێك له واشنتۆنه‌وه بۆ ئاستانا نانێرن و گوتی: "پێم وانییه شێوازێكی جیاواز له دانوستانه‌كانی یهكەمجار په‌یڕه‌و بكه‌ین".
ئه‌مریكا وه‌ك نوێنه‌ری خۆی باڵیۆزێكی بۆ به‌شداریكردن له یه‌كه‌م دانوستانه‌كانی ئاستانا سه‌باره‌ت به‌سووریا كه 23ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو، ناردبوو.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو، هۆكاری نه‌ناردنی شاندێك له واشنتۆنه‌وه بۆ دانوستانه‌كان، گرتنه‌ده‌ستی پۆستی سه‌رۆكایه‌تییه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه.