Mohammed Baqi Hussein
08 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2017
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، شان سپایسه‌ر رایگه‌یاند، تره‌مپ په‌شیمان نییه له‌وه‌ی بابه‌تی ده‌نگۆی چاودێری كردنی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی پێشوو، باراك ئۆباماوه له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا وروژاندووه.
سپایسه‌ر له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا له كۆشكی سپی، وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی له‌باره‌ی ده‌نگۆكانی چاودێریی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كان و پرسی لابردنی پڕۆژه‌ی ته‌ندروستیی ناسراو به "Obamacare" دایه‌وه.
ناوبراو رایگه‌یاند، تره‌مپ په‌شیمان نییه له‌وه‌ی بابه‌تی ده‌نگۆی چاودێری كردنی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی پێشوو، باراك ئۆباماوه له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا وروژاندووه.
سپایسه‌ر باسی له‌و ده‌نگۆیه‌ش كرد كه گوایه سه‌رۆكی FBI جه‌یمس كۆمی داوای له وه‌زاره‌تی داد كردووه ده‌نگۆكانی چاودێریی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كان ره‌تبكاته‌وه و رایگه‌یاند، له‌نێوان تره‌مپ و FBI دا كێشه‌یه‌ك نییه.
گوته‌بێژی کۆشکی سپی رایگه‌یاند تره‌مپ له‌باره‌ی چاودێریی سه‌ر په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهكانیهوه هیچ داواكارییه‌كی ئاراسته‌ی FBI نه‌كردووه و له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا تره‌مپ له كۆمی تووڕه‌یه یاخود نا، گوتی: "هیچ نیشانه‌یه‌ك نییه ده‌ریبخات تره‌مپ پشتگیری له سه‌رۆكی FBI نه‌كات".
سه‌رۆكی ئەمریکا، دۆناڵد تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیبووی: "زۆر خراپه، بۆم ده‌ركه‌وت ئۆباما به‌رله سه‌ركه‌وتنی سه‌رۆكایه‌تیی چاودێریی خستووه‌ته سه‌ر په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی تره‌مپ تاوه‌ر. هیچیان ده‌ستنه‌كه‌وت. نازانم سه‌رۆك ئۆباما چۆن له قۆناغی هه‌ڵبژاردندا كه قۆناغێكی زۆر پیرۆزه تا ئه‌و ئاسته دابه‌زی چاودێری بخاته سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌كانی من. ئه‌مه نیكزن وه‌ته‌ر گهیته Nixon/Watergate. پیاوی نه‌خۆش (خراپ)".