27 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2018
دیمەشق ــ AA
راگەیەنرا كە ئەمڕۆ سێشەممە، ئاگربەست لە لایەن رووسیاوە لە غوتەی رۆژهەڵات كەوتە واری جێبەجێكردنەوە.
چاوەڕوان دەكرێت ئاگربەستەكە رۆژانە لە غوتەی رۆژهەڵات بۆ پێنج كاتژمێر بەردوام بێت كە لە كاتژمێر نۆی بەیانی بە كاتی ناوخۆی سووریا دەست پێ دەكات و لە كاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ كۆتایی دێت.
دوێنێ دووشەممە وەزیری بەرگری رووسیا، سێرگی شۆیگو رایگەیاندبوو كە سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بڕیاریداوە لە ٢٧ی ئەم مانگەوە واتا ئەمڕۆ سێشەمە، ئاگربەست لە غوتەی رۆژهەڵات بكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە و رۆژانە لە كاتژمێر نۆی بەیانی تاوەكو دووی پاشنیوەڕۆ جێبەجێ بكرێت.
رۆژی شەممەی رابردوو ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە كۆی دەنگ، بڕیاری ٢٤٠١ی تایبەت بە ئاگربەستی مرۆیی لە سووریا پەسەند كرد كە تیایدا داوا لە سەرجەم لایەنەكان دەكات شەڕ و پێكدادانەكان بۆ ماوەی یەك مانگ لە سووریا رابگرن، هەروەها داوای هەڵگرتنی گەمارۆكانی سەر غوتەی رۆژهەڵات و ناوچەكانی دیكەی سووریا لە لایەن رژێمەوە دەكات.