Aşkın Kıyağan
27 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2018
پراگ - AA
هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده، ساڵح موسلیم كه دوو رۆژ پێش ئێستا له پراگی پایته‌ختی چیك ده‌ستگیركرا و ناوی له لیستی سووری داواكراوانی توركیادایه، گوازرایه‌وه بۆ دادگای شاری پراگ كه دۆسیه‌كه‌ی لێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له گوته‌بێژی دادگای شاره‌كه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، دانیشتنی دادگاییكردنی موسلیم كاتژمێر 13:00 ده‌ستیپێكردووه.
له كاتێكدا پۆلیس له‌به‌رده‌م دادگا رێوشوێنی ئه‌منیی به‌رفراوانی گرتووته‌به‌ر، ژماره‌یه‌كی كه‌م له لایه‌نگرانی په‌یه‌ده خۆپیشاندانیان ساز كرد.
رێگه به راگه‌یاندنكاران نه‌درا بچنه هۆڵی دادگاوه.
ئه‌نقه‌ره داوا ده‌كات موسلیم به شێوه‌یه‌كی كاتیی ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت و راده‌ستی توركیا بكرێته‌وه.
هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده، ساڵح موسلیم له لیستی سووری داواكاراوانی تیرۆری توركیادایه و بڕی چوار ملیۆن لیره وه‌ك خه‌ڵات بۆ ده‌ستگیركردنی تەرخانکراوه.