جيهان

ئامادەکارییەکانی ناتۆ بەردەوامن لەبارەی ناردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی "پاتریۆت" بۆ ئۆکراینا

فەرماندەی ھێزەکانی ناتۆ لە ئەورووپا، جەنەراڵ ئەلیکسۆس گرینکویچ ڕایگەیاند کە ڕووسیا وەک "ھەڕەشە" دەمێنێتەوە، تەنانەت ئەگەر چارەسەرێکی ئاشتییانە لە ئۆکراینا بدۆزرێتەوە.

Lejla Biogradlija, Muhammet Torunlu  | 17.07.2025 - نوێکردنەوە : 17.07.2025
ئامادەکارییەکانی ناتۆ بەردەوامن لەبارەی ناردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی "پاتریۆت" بۆ ئۆکراینا وێنە : /AA

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

فەرماندەی ھێزەکانی ناتۆ لە ئەورووپا، جەنەراڵ ئەلیکسۆس گرینکویچ ڕایگەیاند کە ئامادەکارییەکانی ناتۆ بەردەوامن، بۆ ئەوەی بە زووترین کات سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی "پاتریۆت"، بنێردرێت بۆ ئۆکراینا.

ئەلیکسۆس گرینکویچ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە ناتۆ لەم بوارەدا لە نزیکەوە لەگەڵ ئەڵمانیا کار دەکات و گوتی: "ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی بە زووترین کات سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت، بنێردرێت بۆ ئۆکراینا".

جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ڕووسیا وەک "ھەڕەشە" دەمێنێتەوە، تەنانەت ئەگەر چارەسەرێکی ئاشتییانە لە ئۆکراینا بدۆزرێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın