Fuat Kabakcı,Hemın Othman Mohammed
21 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2019
په‌كین - AA
نووسینگه‌ی ئاماری نیشتمانی چین، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئابووریی وڵاته‌كه‌ی له 2018 له‌سه‌دا 6،6 گه‌شه‌ی كردووه.
سه‌رۆكی نووسینگه‌ی ئاماری نیشتمانی چین، نینگ جیجی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له په‌كینی پایته‌خت، باسی له‌وه كرد كه ئابووریی وڵاته‌كه‌ی ساڵی رابردوو به‌راورد به 2017 له‌سه‌دا 6،6 گه‌شه‌ی كردووه و گه‌یشتووه‌ته ئامانجی گه‌شه‌سه‌ندن.
نینگ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆی گشتیی به‌رهه‌می ناوخۆ 13 تریلیۆن و 28 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه و ئابووریی ساڵی رابردوو به‌راورد به 2017 له یه‌كه‌م چاره‌كی ساڵدا له‌سه‌دا 6،6 گه‌شه‌ی كردووه.
گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووریی چین به‌ڕێژه‌ی 6،6 له‌سه‌د، كه‌مترین گه‌شه‌سه‌ندنی 28ی ساڵی رابردووی ئه‌و وڵاته‌یه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی چین، لی كیچیانگ له مانگی ئاداری ساڵی رابردوودا له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌دا كه تیایدا كۆنگره‌ی گه‌لی نیشتمانی چین و كۆنفرانسی راوێژكاری سیاسیی گه‌لی چین كۆبوونه‌وه، رایگه‌یاندبوو كه ئامانجی گه‌شه‌ی ئابووریی 2018ی وڵاته‌كه‌ی له‌ده‌ورووبه‌ری له‌سه‌دا 6،5 ده‌بێت.
ئابووریی چین له 2017دام له‌سه‌دا 6،9 و له 2016دا، له‌سه‌دا 6،7 گه‌شه‌ی سه‌ندبوو.