Esat Fırat
18 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2019
قودس-AA
پارتی لیکود بەسەرۆکایەتی بێنیامین ناتانیاهو و رکابەرەکەی هاوپەیمانێتی شین-سپی هەمان ژمارەی کورسییان لە هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیلدا بەدەستهێناوە.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە تا ئێستا لەسەدا ٩٢ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لە کۆی ٢٩ پارت تەنها نۆیان توانیویانە بەربەستی لەسەدا ٣،٢٥ی هەڵبژاردن تێپەڕێنن.
رێژەی بەشداریکردن لەسەدا ٦٩،٤ بووە لە کۆی شەش ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دەنگدەر. ئەمە لەکاتێکدایە کە رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی مانگی نیساندا، لەسەدا ٦٤،٦٥ بووە.
- ژمارەی کورسییە بەدەستهێنراوەکان یەکسانن
پارتی لیکود بە ژمارەیەکی زۆر کەم دەنگەکانی لە پێشەوەیە، بەڵام لە رووی ژمارەی کورسییەوە لەگەڵ رکابەرەکەیدا هاوتایە.
بەو پێیەش پارتی لیکود ٣٢ کورسی و هاوپەیمانێتی شین و سپی بە سەرۆکایەتی سەرۆک ئەرکانی پیشوو، بێنی گانتز و یایر لاپید، ٣٢ کورسییان بەدەستهێناوە.
پارتە عەرەبییەکان تەنها ١٢ کورسییان بەدەستهێناوە.
هاوپەیمانێتی عەرەبی کە نوێنەرایەتی دوو ملیۆن فەڵەستینی هاووڵاتی ئیسرائیل دەکات لەم هەڵبژاردنەدا بەپێچەوانەی هەڵبژاردنەکەی پێشووترەوە بە یەک لیست چوونە نێو هەڵبژاردنەوە کە ئەوانیش پارتەکانی جەبهە (حەداش) کە نوێنەرایەتی نزیکەی دوو ملیۆن هاووڵاتی ئیسرائیلی دەکات، بزووتنەوەی گۆڕانی عەرەبی (تەعال) لیستی عەرەبی یەکگرتوو و بەلەد (تەجەموع).
- پارتەکەی لیبەرمان رۆڵی یەکلاییکەرەوە دەگێڕیت
پارتی ئۆتزما یەهودیت (پارتی هێزی یەهودی) کە چاوەڕوان دەکرا بچێتە نێو هاوپەیمانێتییەکەی ناتانیاهووە لەژێر بەربەستی لەسەدا ٣،٢٥ی هەڵبژاردندا مایەوە کە جوولەکە توندڕەوەکان پاڵپشتی دەکەن، هەرچی پارتەکەی وەزیری پێشوو بەرگریی، ئاڤیگدۆر لیبەرمان-ە بەناوی پارتی ئیسرائیل ماڵمانە (بەیتەینو) لە کاتێکدا لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی مانگی نیساندا تەنها پێنج کورسی بەدەستهێنابوو لەئێستادا و لەم هەڵبژاردنەدا توانیوێتی نۆ کورسی بەدەست بهێنێت و جارێکی تر رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە یەکلاییکردنەوەی هاوپەیمانێتییەکاندا.
- دەنگی پارتەکانی تر بەم شێوەیەیە:
شاس (رۆژهەڵاتییەکانی پارێزەرانی تەورات) کە نوێنەرایەتی جوولەکە ئۆرتۆدۆکسەکان (هارەدییەکان) دەکەن لەسەدا ١١،١ی دانیشتوانی ئیسرائیل کە ژمارەی دانیشتوانی نۆ ملیۆن کەسە پێکهێناوە، توانیوێتی نۆ کورسی بەدەست بهێنێت، پارتی تەوراتی جوولەکەی یەکگرتووە (یەهودۆت حەتۆرە) هەشت کورسی بەدەستهێناوە.
پارتی راستڕەوی یەکگرتوو بە سەرۆکایەتی وەزیری پێشووی داد، ئایەلەت شاکید بەپێچەوانەی هەڵبژاردنی پێشووەوە توانی بەربەستی هەڵبژاردن ببڕێت و هەشت کورسی بەدەست بهێنێت.
هاوپەیمانێتی پارتی کرێکاران- گەشەر کە ئەمیر پێرێتز و ئۆرلی لیڤی پێکیان هێنابوو لە هەڵبژاردنی نیساندا، شەش کورسییان بەدەستهێنابوو، لەم جارەدا پێرێتز کە لەگەڵ چارەسەریی دوو دەوڵەتیدایە بۆ کێشەی ئیسرائیل و فەڵەستین و لەنێو هاوپەیمانێتی یەکێتیی دیموکراتی-دایە توانیویانە پێنج کورسی بەدەست بهێنن.
- چاوەڕوان دەکرێت هاوپەیمانێتییەک پێک بێت بۆ حکوومەت لە ئیسرائیل
هیچ کام لە هاوپەیمانێتییەکان و پارتەکانی ئیسرائیل نەتانوانیوە لە کۆی ١٢٠ کورسیەکەی پەرلەمان ٦١ کورسی پێویست بەدەست بهێنن. هەربۆیە چاوەڕوان دەکرێت هاوپەیمانێتییەکی نوێ لەو وڵاتە بێتە ئاراوە.
چاوەڕوان دەکرێت سەرکۆمار رئۆڤین ریڤلین لە سبەینێوە لەگەڵ ئەو پارتانەی کورسییان بەدەستهیناوە گفتوگۆکانی دەست پێ بکات.
سەرکۆمار بەبێ ئەوەی گوێ بداتە یەکەم پارت ئەرکی سەرۆکوەزیران دەداتە ئەو سەرکردەیەی کە نزیکە لە پێکهێنانی حکوومەتی هاوپەیمانیتی نوێوە.
دوای راسپاردنی سەرکۆمار لە میانی ٢٨ رۆژدا ئەو کەسەی دیاریکراوە بۆ سەرۆکایەتی وەزیران دەبێت حکوومەت پێکبهینێت، بەڵام سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە دەتوانێت داوای مۆڵەتی دوو هەفتەی زیاتر بکات.