Sayed Khodaberdi Sadat,Hemın Othman Mohammed
19 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2019
كابول - AA
بە هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له به‌رده‌م بینای هه‌واڵگری شاری قەڵات ناوه‌ندی ویلایه‌تی زابول باشووری ئه‌فغانستان، حه‌وت كه‌س کوژران و ٩٣ی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌رپرسانی ئه‌منیی باسیان له‌وه كرد كه هێرشه‌كه له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی گشتی زابول ئه‌نجامدراوه، به‌وهۆیه‌وه نه‌خۆش و كه‌سوكاریان له‌نێو قوربانییاندان.
گوته‌بێژی ویلایەتی زابول، گول ئیسلام سیال به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه له تەقینەوەکەدا، حه‌وت كه‌س کوژراون و ٩٣ی دیکەش برینداربوون.
نیگه‌رانی هه‌یه له‌بارەی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییان.
تاڵیبان به‌رپرسیارێتیی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە راگەیاند.