AA
19 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به ده‌ستوه‌ردانێكی گریمانه‌كراو بۆسه‌ر ئێران، رایگه‌یاند "ده‌بینین كه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چی رووده‌دات. ده‌توانین به ته‌له‌فۆنێك بچینه نێو وڵاتێكه‌وه. ئه‌مه مه‌رج نییه ئه‌مڕۆ بێت. ره‌نگه سبه‌ی بێت، دوو هه‌فته‌ی دیكه بێت".
دۆناڵد تره‌مپ ئه‌و دیواره‌ی به‌سه‌ركرده‌وه كه له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له‌سه‌ر سنووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ مه‌كسیك درووستكردنه‌كه‌ی درێژه‌ی هه‌یه و سه‌باره‌ت به‌و پرۆسه‌یه لێدوانی بۆ رۆژنامه‌وانان دا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردانێكی گریمانه‌كراو بۆسه‌ر ئێران گوتی: "له‌كاتی خۆیدا ده‌بینین كه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چی رووده‌دات. ده‌ستوه‌ردان هه‌موو كات ئاسانه. به یه‌ك ته‌له‌فۆن ده‌توانین بچینه نێو هه‌ر وڵاتێكه‌وه. ئه‌مه مه‌رج نییه ئه‌مڕۆ بێت. ره‌نگه سبه‌ی بێت، دوو هه‌فته‌ی دیكه بێت".
دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه له زۆر بابه‌تدا له‌گه‌ڵ راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جۆن بۆڵتن كه هه‌فته‌ی رابردوو له پۆسته‌كه‌ی دووریخسته‌وه، بۆچوونیان جیاواز بووه و رایگه‌یاند "كه‌سانی وه‌ك بۆڵتن ویستیان بچنه عێراق و كاره‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی كه پێویست بوون، نه‌چوونه پێشه‌وه. كه‌وتنه نێو زۆنگاوه‌وه. بووین به پۆلیس له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌مه ترسێنه‌ر بوو".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئه‌و دیواره‌ی له‌سه‌ر سنووری ئەمریکا لەگەڵ مەکسیک درووست ده‌كرێت، قه‌یرانی كۆچی نایاسایی له سنووری باشووری وڵاتەکەی چاره‌سه‌ر ده‌كات و گوتی: "ئیتر مرۆڤی زۆرتر ناتوانن بێن".