Hemın Othman Mohammed
23 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2016
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما رایگه‌یاند: "كوشتنی رابه‌ری تاڵیبان مه‌لا ئه‌خته‌ر مه‌نسوور، خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی گرنگه بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئاشتی لە ئه‌فغانستان".
ئۆباما له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "به كوشتنی مه‌نسوور، رابه‌ری رێكخراوێك له‌ناوبرا كه هه‌میشه دژ به ئه‌مریكا و هێزی هاوپه‌یمانان كه‌مینی داده‌نا، هێرشی ده‌كرد، دژ به گه‌لی ئه‌فغانی ده‌جه‌نگا و وه‌ك ئه‌لقاعیده له پاڵ رێكخراوه رادیكاڵه‌كاندا ده‌جه‌نگا".
ئۆباما جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كانی دژ به رێکخراوە توندڕه‌وه‌كان و گوتی: "كوشتنی رابه‌ری تاڵیبان خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی گرنگه له‌و هه‌وڵانه‌ی به به‌رده‌وامی ده‌نرێن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی بۆ ئه‌فغانستان".