جيهان

"قوربانییانی یەمەن وەک تاکە چارەیەک هێرشە دەکەنە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی داگیرکەر"

وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف: "قوربانییانی یەمەن، تاکە چارە لەوەدا دەبیننەوە کە هێرش بکەنە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی داگیرکەر".

AA  | 18.09.2019 - نوێکردنەوە : 19.09.2019
"قوربانییانی یەمەن وەک تاکە چارەیەک هێرشە دەکەنە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی داگیرکەر"

Tahran

تاران-AA

وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف لەبارەی هێرشکردنە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆی سعوودیە رایگەیاند "قوربانییانی یەمەن، تاکە چارە لەوەدا دەبیننەوە کە هێرش بکەنە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی داگیرکەر".

محەمەد جەواد زەریف لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رەخنەی لە تۆمەتەکانی ئەمریکا گرتووە کە ئێران بە هێرشکردنە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆی سعوودیە تۆمەتبار دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف لە تویتەکەیدا دەستەواژەی "هاوپەیمانانی ئەمریکا" بەکاردەهێنێت و دەڵێت "سعوودیە و ئیمارات بەو پاڵپشتییە سەربازییەی لە ئەمریکاوە وەری دەگرن بۆردومانی منداڵانی یەمەن دەکەن و ئەمریکا لەمە نیگەران نابێت. قوربانییانی یەمەن، تاکە چارە لەوەدا دەبیننەوە کە هێرش بکەنە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی داگیرکەر و ئەمریکا لەمە نیگەران دەبێت".

محەمەد جەواد زەریف ئاماژەی بەوە کردووە کە کۆتاییهێنان بە جەنگ تاکە چارەسەری هەموو لایەکەو دەڵێت، "ئەگەر ئەمریکا لەبەرامبەر تاوانی جەنگ کە چوار ساڵە ئەنجام دەدرێت لەو باوەڕوەدایە کە ئەوەی لەدەستی بێت ناتوانێت بیکات، ئەوا دان نانێت بە راستییەکاندا. بەڵکو ئەمریکا شەرم دەکات لەوەی بەو چەکە ١٠٠ ملیار دۆلاریانەی نەیتوانیوە دژ بەو ئاگرەی یەمەنییەکان بوەستێتەوە، دێت ئێران تۆمەتبار دەکات، ئەمە هیچ لە راستییەکان ناگۆڕێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın