Heman Hussein Yaseen
04 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند كه لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٤٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە ئەنجامی هەشت ههزار و ٥٥٤ پشکنین، ٧٤٦ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەمشێوەیە: لە ھەولێر ٣١٣ حاڵەت، سلێمانی ٢٧٢ حاڵەت، دھۆک ١٠٢ حاڵهت، هەڵەبجە ١٠ حاڵەت، گەرمیان ٤٤ حاڵەت و راپەڕین پێنج حاڵەت.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاشکراشیکردووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە سێ حاڵهت له پارێزگای هەولێر و یهك حاڵهت له پارێزگای دهۆك بووه.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٨١ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، هەروەها ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە، ١٨٨ ھەزار و ٣٣٠ حاڵەت و لەو ژمارەیەش چوار ھەزار و ٥٠٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.